کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕی ئاو لە پارێزگاکان گەیشتووە بە گوندەکان

12:40 - 28 بانەمەڕ 2721

"عیسا کەلانتەری" سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "شەڕی ئاو لەنێوان پارێزگاکان دەستی پێکردووە و ئەو شەڕە لە پارێزگا بە پارێزگا بۆ گوند بە گوند دەچێت".

ناوبراو باسی لەوە کردووە، پارێزگاکانی ئیسفەهان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، یەزد، خوزستان و لوڕستان لەو پارێزگایانەن کە شەڕیان لەسەر ئاو هەیە.

هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی جەهادی کشاوەرزیی پارێزگای لوڕستان وتوویەتی، وشکەساڵیی بێ وێنە زیانی بە ٥٠ لەسەدی بەرهەمی کشتوکاڵی پارێزگای لوڕستان گەیاندووە.

لە لایەکی دیکە بەنیسبەت قەیرانی وشکەساڵی و بارودۆخی ئاو لە گوندەکان هۆشداریان داوە.

"کەلانتەری" پێشبینی کردووە، هەتا ساڵی ١٤٢٠ی لە زەوییەکانی دەورووبەری کێوەکانی زاگرۆس، باشووری ئەلبۆرز و سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، ئاسەوارێک لە کشتوکاڵ نامێنێت و سروشتی ئێران بووەتە قوربانیی سیاسەتەکانی ئێران.