کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕی ژیان و کۆرۆنا بەردەوامە

13:32 - 18 خاکەلێوه 2721

لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا ڕۆژانە سەدان کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دەدەن و لەلایەکی دیکەوە هەوڵەکان دژی ئەو نەخۆشییە بەردەوامە.

لە کوردستان و ئێران کۆرۆنا ڕۆژانە گیانی هاووڵاتییان دەستێنێت و تەنانەت پێکوتەی پێوەرمەند بۆ خەڵک نەکڕدراوە.

"سەعید نەمەکی" وتوویەتی، پێویستە هەموو ئێران بۆ ماوەی دوو حەوتوو دابخرێت ئەگەرنا ئاماری مردنی هاووڵاتییان دەگاتە سەرووی ٦٠٠ کەس.

سەرۆکی بەخشی نەخۆشییە چڵکییەکانی نەخۆشخانەی "مەسیحی دانشوەری" وتوویەتی، دەبێ هەوڵێکی جیدی بدەین ئەگەرنا ڕۆژانە زیاتر لە ١ هەزار کەس گیانیان لەدەست دەدەن.

ڕێژەی تووشبووان و قوربانییانی کۆرۆنا بەردەوام لە ئێران و کوردستان لە هەڵکشاندایە و بەم هۆیەوە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دۆخێکی قەیرانیدان.

ڕێژیمی ئێران ئاماری ڕاست لەبارەی قوربانییانی کۆرۆنا بڵاو ناکاتەوە و ڕاستییەکان سەرپۆش دەکات. هەتا ئێستا لە ئێران و کوردستاندا ١ ملیۆن و ٩٦٣ هەزار و ٣٩٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە. لەو ڕێژەیە ٦٣ هەزار و ٥٠٦ کەس گیانیان لەدەست داوە.

لە ئاستی جیهاندا ١٣٣ ملیۆن و ٢٨ هەزار و ٣٧٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە. سەرجەم ٢ ملیۆن و ٨٨٦ هەزار و ٦٩ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.