کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

''عادڵ ئەلجۆبەیر'': ئەگەر بومەلەرزەش لە ئێران ڕوو بدات، ڕێژیمی ئێران عەرەبستان تۆمەتبار دەکات

11:13 - 12 سەرماوەز 2720

''عادڵ ئەلجۆبەیر'' وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەز وتوویەتی: "هەر ڕووداوێک کە لە ئێران بێتە ئاراوە ڕێژیمی ئێران وەپاڵ ئێمەی دەدات، تەنانەت ئەگەر بومەلەرزەش لە ئێران ڕوو بدات دەیخەنە ئەستۆی عەرەبستانەوە''.

ناوبراو جەختی کردەوە، ''زرەیف'' وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بەهۆی داماوی ناچار بووە کە لە هەر بوارێکدا ڕەخنە لە عەرەبستان بگرێت و هەر ڕووداوێک کە لە ئێران ڕوو دەدات عەرەبستان تۆمەتبار دەکات، ئەگەر لە ئێران بوومەلەرزە یان لافاو ڕوو بدات، ''زەریف'' ئەم ڕووداوە دەخاتە پاڵ عەرەبستانەوە.

''عادڵ ئەلجۆبەیر'' وتوویەتی: ''بەپێچەوانەی ڕێژیمی ئێران کە لە سەردەمی شۆڕشی ١٩٧٩ کە خومەینی ئەو شۆڕشەی دزی و ئەو ڕێژیمە لەسەر ئەساسی تێرۆر دامەزراوە، عەرەبستان هیچکات هیچ فۆرمێکی لە تێرۆرەکان بە دروست نەزانیوە و ئەم هەوڵانە جێگایەکیان لە سیاسەتی عەرەبستاندا نییە''.

''ئەلجۆبەیر'' باسی لەوەش کرد، دەتوانن لە ئێمە و زۆرێک لە وڵاتانی دیکە بپرسن و بۆتان دەردەکەوێت ئێمە زۆرێک لە شارۆمەندەکانمان بەهۆی هەڵسوکەوتی جینایەتکارانە و نایاسایی ڕێژیمی ئێران لەدەست داوە.