کوردستان میدیا: عه‌بدولکه‌ریم لاهیجی چالاکی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت، ده‌رکردن و به‌ڕێوه‌بردنی سزای سێداره له ئێران بۆ دروست کردنی که‌ش و دۆخی ترس و تۆقاندنه له دژی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کان و چالاکانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکەى ئێران.
عه‌بدولکه‌ریم لاهیجی، جێگری به‌رپرسی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی کۆمه‌ڵگاکانی مافی مرۆڤ و به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له مافی مرۆڤی ئێران ده‌ڵێت: رایه‌دارانی رێژیمی ئێران به ده‌ر کردن و به‌ڕێوه‌بردنی سزای سێداره‌ی دژبه‌ران، سیاسه‌تی دروست کردنی که‌ش و دۆخی ترس و تۆقاندن، بە شێوەیەکی بێ‌به‌زه‌ییانه بەڕێوە دەبات.
به‌وته‌ی لاهیجی، رایه‌داران (دولتمردان)ی رێژیمی ئێران له‌و کاته‌دا که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌ب و کورد و به‌لووچ، سزای نامرۆڤانه و توند بۆ تاوان‌گه‌لێکی سووک دیاری ده‌که‌ن که تاوانی گرینگ نایه‌نه ئه‌ژمار.
به‌پێی راپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی ئێران، ئێستا لانی‌که‌م ١٦ زیندانی سیاسیی کورد له زیندانه‌کانی ئێران، سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته چوار لاوی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی که نزیکه‌ی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی له سێداره دران، له دادپرسینه‌وه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌دا به تۆمه‌ت‌گه‌لێکی جۆراوجۆر وه‌کوو دژایه‌تیی خوا و ئه‌نجام دانی تاوان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌بێ ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر، به مه‌رگ سزا دران.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، چه‌ندین که‌سی دیکه له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی ئێرانی که‌له جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ دادپرسینه‌وه‌یان لێ کرا، له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تانه به‌ره‌وڕوون و ژیانیان له مه‌ترسی دایه.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه: زۆربه‌ی زیندانییه سیاسییه‌کانی دیکه‌ش پاش دادپرسینه‌وه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه که ته‌نه‌نات له‌گه‌ڵ یاساکانی رێژیمیش له ناته‌بایی دایه به شێوازێکی نایاسایی به سێداره سزا دراون.
له‌م راپۆرته‌دا به ده‌رکردنی سزای سێداره بۆ دوو هاووڵاتیی دیکه له‌لایه‌ن دادگای مه‌شهه‌ده‌وه و په‌سند کردنی ئه‌و حوکمه له‌لایه‌ن دادگای به‌رزی وڵات، به تۆمه‌تی خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووباتی ئه‌لکولی ئاماژه کراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، رایه‌دارانی رێژیمی ئێران سزای سێداره‌ی ٣٦٠ که‌سیان له ساڵی ٢٠١١ی زایینی ته‌یید کردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و رێژه‌یه ٦٣٤ ئیعدام که‌سه.