کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عێراق بەهۆی گەمارۆکانی سەر ئێران، هەوڵ دەدات لە شوێنی دیکەوە گاز و بەرق هاوردە بکات

12:11 - 15 سەرماوەز 2721

عێراق بەهۆی بوونی کێشەی ستراتیژی و گەمارۆکانی سەر ئێران، هەوڵ دەدات لە شوێنی دیکەوە گاز و بەرق هاوردە بکات.

"مەهدی کەرەمی پوور موقەدەم" سەرۆکی پێشووی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق و کارناسی ئابووریی وزە ڕایگەیاند: "لەوە بە دوا عێراق خۆی سەرقاڵی کێشە سیاسییەکانی ئێران ناکات و تا ئەو جێگایەی بتوانێت لە وڵاتانی فرۆشیاری دیکە وزە دەکڕێت".

ناوبراو زیادی کردووە: "ئێمە بۆ عێراق گاز هەناردە دەکەین و ئەوان پێویستیان بە وزەخانەکانی ئێمە هەیە بەڵام لە ئێستادا عێراق چەند وزەخانەی دیکەی دروست کردووە کە پێویستیان بە گاز هەیە، بۆیە ئەگەر لە هەناردەکرنی گاز بەردەوام بین، ڕێژەی هەناردەکردنی بەرق بۆ بازاڕی ئەو وڵاتە کەم دەکەینەوە".