کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عێراق ئیزن نادات ڕێژیمی ئێران دەستێوەردان لەو وڵاتەدا بکات

11:47 - 30 گەلاوێژ 2720

"مستەفا ئەلکازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەفەری خۆیدا بۆ ئامریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئامریکا دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران و نۆژەنکردنەوەی ئەو وڵاتەی خستووەتە بەر باس.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو سەفەرەدا بەنیسبەت ئاڵوگۆڕەکانی ئێستای ناوچەکە و پرسە گرینگە هاوبەشەکان لە بوارەکانی ئەمنییەت، ئابووری و تەندروستی لەگەڵ بەرپرسانی ئامریکا گفتوگۆ دەکەن.

هەرلەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی "فەرانسە" ئاشکرای کردووە کە پێشتر"ئیسماعیل قائانی" فەرماندەی سپای قودس لەگەڵ "مستەفا ئەلکازمی" دیداری هەبووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەنیسبەت پشتیوانیکردنی ڕێژیمی ئێران لە میلیشیا چەکدارەکان لە عێراق ناڕەزایەتی دەربڕیوە.

ناوبراو لە چاوپێکەوتن لەگەڵ "قائانی" وتوویەتی پێوەندیی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە پرسێکی نێوخۆییە و لە هیچ وڵاتێک قەبووڵ ناکرێت کە لە پێوەندیی نێوان عێراق و ئامریکا دەستێوەردان بکات.

هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای گرووپە تێرۆریستییەکان لە وڵاتانی ناوچەکە دۆخێکی ناسەقامگیر و پڕ لە ئالۆزیی لەو وڵاتانە پێک هێناوە و نیگەرانیی زۆری دروست کردووە.

لە ئێستادا خەڵکی وڵاتانی عێراق دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران بە هۆکاری تێکدانی دۆخی وڵاتەکەیان دەزانن و لە خۆپیشاندانەکاندا داوا دەکەن کە دەستی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتانە ببڕدرێت.