کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"عەبدولکامیل عەباس" بانگەشە بۆ ڕێژیمی ئێران دەکات

18:12 - 13 پووشپەڕ 2721

"عەبدولکامیل عەباس" یەکەمین ئاخوندی ڕەش‌پێستی خەڵکی "کامێرۆنـ"ـە کە لە ئێران و بە تێچوی ئەو ڕێژیمە دەرسی حۆوزەوی خوێندووە پاشان گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی و دەستی کردووە بە تەبلیغات بۆ ڕیژیمی ئێران.

 "عەبدولکامیل عەباس" وتوویەتی من هیوادارم کە کێشەی ماڵیی شیعەکانی "کامێرۆن" وەک شیعەکانی "لوبنان" بە سەرمایەگوزاریی خەڵکی ئیران لەو وڵاتە چارەسەر دەبێت.

ناوبراو پێشتر لە ساڵی ١٣٩٢دا وتبووی شیعەکانی "کامێرۆن" لە شیعەکانی وڵاتانی دیکە لە بواری ماڵییەوە لاوازترن و بە تایبەت لاوانی ئێمە کە ئەسلەن پارەیان نییە.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە: "ئەمن هەمیشە خەڵکی خۆمان لەگەڵ خەڵکی "لوبنان" هەڵدەسەنگینم کە ئەوانیش لەپێشدا لە بواری ماڵی زۆر هەژار بوون بەڵام لەو کاتەی کە لەگەڵ ویلایەتی فەقیهی ڕێژیمی ئیران پێوەندییان هەیە هەمو کێشەکانیان چارەسەر بووە".

قسەکانی ئەو ئاخوندە "کامێرۆنـ"ـییە لەحاڵێکدایە کە خەڵکی ئێران لە هەژاریدا ژیان دەکەن و سەرمایەکەشیان دەچیتە سەر سفرەی خەڵکی "کامێرۆن و لوبنان".