
مەلیک عەبدوڵڵا پاشای دووەم پاشای ئۆردۆن ڕایگەیاندووە کە هەوڵ بۆ پێکهێنانی هاپەیمانییەکی یەکگرتووی عەرەبی بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدەن.
مەلیک عەبدوڵڵا لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی "سی ئێن ئێنـ"ـی ئامریکایی کە حەوتووی داهاتوو بڵاو دەبێتەوە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئۆردۆن پشتیوانی لە پێکهێنانی "ناتۆ" لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەکات.
ناوبراو باسی لەوە کردووە کە سەفەری خۆی بۆ میسر و سەفەری شازادە محەممەد بێن سەلمان، پاشای عەرەبستان بە مەبەستی هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدایە.
ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە چالاکیی گرووپە شیعە توندڕەوەکان و داعش و هەروەها قاچاخی چەک و تەقەمەنی و مادەی هۆشبەر لە سووریە زیادی کردووە و پێویستە پێشی پێ بگیرێت.