کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان باس لە تێرۆری ڤییەن و بێرلین دەکات

11:24 - 20 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی، لە ویدیۆیەکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کردەوەی تێرۆریستیی لە جیهاندا ئەنجام داوە و پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات.

بەپێی وێدیویەک کە وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان بڵاوی کردووەتەوە، "عادل ئەلجوبەیر"، وەزیری ڕاوێژکار لە دەوڵەتی سعوودییە باس لەوە دەکات کە ڕێژیمی ئێران لە سەرتاسەری جیهاندا پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات.

ئەلجوبەیر دەڵێت: "ڕێژێمی ئێران تۆڕی تێرۆری لە ئورووپادا هەیە و کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام دەدات. هەروەها کردەوەی تێرۆریستی لە ئامریکای باشوور ئەنجام دەدات".

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی لە ویدیۆیەدا باس لە تێرۆری دوکتور قاسملوو لە ڤییەن و تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی لە بێرلین دەکات.