کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان بەنیسبەت دەستێوەردانەکانی ئێران هۆشداری بەو ڕێژیمە دەدات

17:12 - 13 خەزەڵوەر 2720

شاهزادە "فەیسەڵ بێن فەرحان بێن عەبدوڵڵا" وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە پێوەندی لەگەڵ دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە و پشتیوانی لە گرووپە توندڕەوکان ڕایگەیاندووە، ڕێژیمی ئێران ئاسایشی ناوچەکەی تێک داوە.

وەزیری دەرەوی عەرەبستان لە کۆبوونەوەی شورای هاوکاریی وڵاتانی عەرەبیدا ڕایگەیاندووە، ئێمە چاوەڕوانیمان لە هاوپەیمانەکانی خۆمان لە کۆمەڵگای نیونەتەوەییدا هەیە کە ڕێژیمی ئێران وەک هۆکاری نائەمنیی ناوچەکە لەبەرچاو بگرن.

ناوبراو ڕێژیمی ئێرانی بە پشتیوانی لە گرووپە توندڕەوەکان تاوانبار کردووە و ئە وڵاتەی بە هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکگرتوویی وڵاتانی عەرەبی لەقەڵەم داوە، بە جۆرێک کە کردەوەکانی ئەو ڕێژیمە لە چوار دەیەی ڕابردوودا هێمنیی ناوچەکەی تێک داوە.