![](/content/upload/1/news/48452_w920.jpg)
وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان بەهۆی ناسەقامگیری و نائەمنی و هەروەها تەشەنەسەندنی کۆرۆنا سەفەرکردنی بۆ ١٣ وڵات بۆ شارومەندەکانی قەدەغە ڕاگەیاند.
وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان ڕایگەیاند کە سەرەڕای کرانەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە، بەهۆی ناسەقامگیری و نائەمنی و هەوروەها تەشەنەسەندنی کۆرۆنا شارومەندەکانی ئەو وڵاتە ئیزنیان نییە کە بۆ ١٣ وڵات یەک لەوانه ئێران سەفەر بکەن.
عەرەبستان سەعوودی دوای واکسیناسیونی بەربڵاو بڕیارە ئەمڕۆ ٢٧ی بانەمەڕ سنووری زەوینی، ئاسمانی و دەریایی خۆی بە تەواوەتی بکاتەوە.
لە بەیاننامەی وەزارەتی نێوخۆی عەربستان هاتووە کە لە ڕاستای تەندروستی و ئەمنییەتی شارومەندان، سەفەری شارۆمەندانی ئەو وڵاتە بۆ ئێران، لیبی، سووریە، لوبنان، یەمەن، تورکیە، ئەرمنستان، سومالی، کۆنگۆ، ئەفغانستان، ڤێنزوئێلا، بلارووس و هیند قەدەغەیە.
هەتا ئێستا زیاتر لە ١١ملیۆن ٤٠٠ هەزار کەس لە عەرەبستان واکسەنی دژە کۆرۆنایان لێدراوە کە دەکاتە یەک لەسەر سێی حەشیمەتی ئەو وڵاتە.