کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان: هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێ پێش بە پەرەسەندنی چەکی ناوکیی بگرێت

13:18 - 2 رەزبەر 2720

عەرەبستان لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاندووە، هەر شێوازێک لە ڕێککەوتن کە لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت دەبێ  پێش بە پەرەسەندنی چەکی ناوکیی بگرێت و ناوچەکە لە چەکی کۆمەڵکوژ پاک بکاتەوە.

لەو بەیانییەیەدا کە لە کۆتایی دانیشتنی کابینەی دەوڵەتی عەرەبستاندا دەرکراوە، باس لەوە کراوە: "دەبێ لەو ڕێککەوتنەدا کردارەکانی ئێران کە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدایە و پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات تاوتوێ بکرێت هەتا پێش بە هەوڵە تێکدەرانەکانی لە داهاتوودا بگیرێت".

ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕێژیمی ئێران و شەش زلهێزی جیهانی واتا : "ئامریکا، ڕووسیە، چین، فەرانسە و بریتانیا لەگەڵ ئاڵمان" لە ڤییەندا ڕێککەوتنی بەرجامیان واژۆ کرد کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە هەندێک لە چالاکییە ناوکییەکانی ئێران بەرتەسک کرایەوە و لەبەرانبەردا گەمارۆکان لەسەر ئێران هەڵگیرا".

لە ئاکامدا بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٧ "دانڵد ترامپ" سەرکۆماری ئامریکا کە ئەو ڕێککەوتنەی "خراپترین ڕێککەوتنی مێژووی ئامریکا" ناو لێ دەبرد، هاتنە دەرەوەی ئامریکای لەو ڕێککەوتنە ڕاگەیاند و گەمارۆکانی گەڕاندەوە سەر ڕێژیمی ئێران.