لە کۆتایی سەفەری "محەممەد بن سەلمان" جێنشینی عەرەبستانی سعوودی بۆ قەتەر، ئەو دوو وڵاتە لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەسەر بەردەوامیی پەیوەندیی دوولایەنە و هاوئاهەنگی لەسەر دۆسیەکانی "یەمەن، لوبنان، سووریە، عێراق و لیبی" و دۆسیەی ناوکی و مووشەکیی ڕێژیمی ئێران جەختیان کردەوە.
بە دوای باشبوونەوەی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی ئەندامی شورای هاوکاریی کەنداو، ئەوە یەکەمین سەفەری جێنشینی عەرەبستان بۆ قەتەر بووە.
"دوحە و ڕیاز" لەو ڕاگەیەندراوە هاوبەشەدا لەسەر هاوکاریی جیددیی خۆیان سەبارەت بە دۆسیەی ناوکی و مووشەکیی ئێران و هەروەها لێکەوتەکانی ئەو دۆسیەیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە، جەختیان کردووەتەوە.