کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان و ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە "جۆ بایدن" نابێ بگەڕێتەوە بۆ ڕێكکەوتنی ناوکی

18:01 - 23 بەفرانبار 2720

کاناڵی "ئەلمەیادین " بڵاوی کردووەتەوە بە نەمانی "ترامپ" لە دەسەڵات عەڕەبستان و ئیسرائیل دەست لە دژایەتی خۆیان بۆ گەڕانەوەی "جۆ بایدن" بۆ ڕێكکەوتنی ناوکی ناکێشنەوە و بەڵکوو خەریکی پلان داڕشتنن بۆ پێشگرتن لە گەڕانەوەی "بایدن " بۆ بەرجام.

"بایدن" ڕایگەیاندووە ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ سەر ڕێكکەوتنی ناوکی ئێمەش ئەو ڕێكکەوتنه زیندوو دەکەینەوە و گەمارۆکانیش لە سەر ئێران لادەبەین.

"جەک سالیوان" ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی "بایدن" وتوویەتی: "دوای گەڕانەوەی ئامریکا بۆ سەر ڕێكکەوتنی ناوکی "بایدن" دەبێ کار لە سەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەدا بکات و بەرنامەی مووشەکە بالیستیکییەکانی ئێران یەکێک لەو بەرنامانەیە کە دەبێ "بایدن" بیخاتە بەر باس.

ئێران ڕایگەیاندووە هەتا ئامریکا گەمارۆکان لەسەر ئێران لانەبات ناگەڕێینەوە بۆ سەر ڕێكکەوتنی ناوکی.

"ڕابێرت ماڵی" ڕاوێژکارێكی پێشووی  دەوڵەتی "ئۆباما" لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وتوویەتی لە ئێراندا بۆ تەواوی کارەکان خامنەیی قسەی یەکەم و ئاخیر دەکات.