کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستانی سعوودی هەڵوێستێکی توندی دژی ڕێژیمی ئێران گرتە بەر

09:45 - 29 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: "سەڵمان بن عەبدولعەزیز" پاشای عەرەبستانی سعوودیه دوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، پێش بە کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران بگرن.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووە، بن عەبدولعەزیز، پاشای سعودیە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە، دژی ڕێژیمی ئێران هەڵوێست بگرن و پێش بە کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران بگرن.

ناوبراو داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە بۆ بەرنامە ناوکی و موشەکیەکەی ڕێژیمی ئێران سنوورێک دابنێن و جارێکی دیکەش جەختی کردەوە سعوودیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن یارمەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات.

سەڵمان لە قسەکانیدا وێڕای ئاماژە بە قەیرانەکانی ناوچە، ئیدانەی ڕەفتارەکانی ڕێژیمی ئێرانی کرد.

پاشای سعوودیە وتیشی: "ڕێژێمی ئێران نزیکەی چل ساڵە دەستێوەردان له کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکەوە دەکات ویارمەتی و پشتیوانی له گرووپە تێرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا دەکات. ئەم ڕەفتارە خراپانەی ڕێژیمی ئێران هەموو یاساکانی دراوسێیەتی باش و متمانە و بەها نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و ڕەفتارەکانی دەچێتە ناو تۆماری ڕێژێمی ئێرانەوە کە ناسراوە بە نانەوەی ئاژاوە و تێکدان لە زۆرێک لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا."

"مانگی ڕەزبەری ئەمساڵیش "عەبدوڵڵا بن یەحیا ئەلموعەلمی" نوێنەری هەمیشەیی عەرەبستانی سعوودیه لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێرانی وڵاتانی ناوچەدا مەحکووم کرد.

پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی یەمەن، سووریە و چەندین وڵاتی دیکە بەردەوام ناڕەزایەتیی بەرپرسانی ئەمنییەتیی وڵاتانی عەرەبی لێ کەوتووەتەوە، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ڕێژیم بە دەستێوەردانەکان لەو وڵاتانەدا درێژە دەدات.