کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستانی سعوودی: پشتیوانیی ئێران لە گرووپە چەکدارەکان، پێشێلکردنی بڕیارنامە نێونەتەوەییەکانە

12:27 - 22 رەزبەر 2720

"عەبدوڵڵا ئەلموعەلمی" باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وتوویەتی: ئێران بە پشتیوانیکردن لە گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە، بڕیارنامە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات".

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەر، "ئەلمۆعەلمی" باڵوێزی عەرەبستان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کارگرووپی ٧٥ی کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا وتوویەتی: "بە گرنگییەوە دەڕوانینە ئەو هەوڵانەی کە بە مەبەستی لەنێوبردنی چەکوچۆڵی ناوکیی ڕێژیمی ئێران بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا لە ئارادایە".

ناوبراو بە گرنگییەوە ڕوانیویەتە ئەو هەوڵ و ڕێککەوتننامانەی کە بۆ ڕێگریکردن لە ئێران بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە وزەی ناوکی لە ئارادا بووە و هەڵسوکەوتەکانی ئێرانی بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکە، جیهان و پشتیوانی لە تێرۆریزم گەڕاندووەتەوە.