کوردستان میدیا: دەوڵەتی عەرەبستانی سعوودیە، بە فەرمی داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کردووە، کە مافی نەتەوەی کورد بدەن و سەربەخۆییی کوردستان بە فەرمی بناسن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "ڕائید بن خالید قرملى"، باڵوێزی عەرەبستانی سعوودیه له وڵاتی ڕووسیه، لە پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا بە فەرمی داوای له وڵاتان كرد، ڕێز له ماف و ئیراده‌ى گه‌لى كورد بگرن و پشتیوانى وڵاته‌كه‌شى بۆ مافه‌كانى گه‌لى كورد و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ربڕی.
باڵوێزی سعوودیه له مۆسكۆ، ڕای گه‌یاند، پێویسته سوورییه‌كان به ده‌ستى خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیارى بكه‌ن و بواریش بۆ پێكهاته و ئاینزاكانى دیكه بڕه‌خسێنن، مافه‌كانى خۆیان به‌ده‌ست بهێنن. هەروەها داواشى له سێ وڵاتی عێراق، توركیه و سووریه كرد، ڕێز له ئیراده‌ى گه‌لى كورد بگرن و ڕێگه‌یان بده‌ن، چاره‌نووسی خۆیان دیارى بكه‌ن.
ناوبراو جەختیشی کردەوە، کە "ئێمه‌ش لاى خۆمانه‌وه ئاماده‌ین ده‌ستى هاوكاریی بۆ ئه‌و گه‌له درێژ بكه‌ینەوە، بۆ ئه‌وه‌ى ببن به گه‌لێكى سه‌ربه‌خۆ و ڕۆڵه‌كانى خۆیان، حوكمیان بكه‌ن".
باڵوێزی سعوودیە باسی لەوەش کرد، گه‌لى كورد بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌كانیان پارێزراو بێت، مافى خۆیه‌تى سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت. "بیرمان ناچێت كورد له ڕیزه‌كانى پێشەوهى شه‌ڕى داعشدا بوون، هه‌وڵیان داوه له‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌ستیاندا بووه، بنه‌ماكانى دێموكراسى و دادپه‌روه‌رى جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌ر وه‌ک زۆرێک له ئاواره عه‌ره‌به‌كانیان له‌سه‌ر خاكى خۆیان له خۆ گرت".
هەر لەو بارەیەوە لەسەر كوردستانی باكوور، وتى: "دۆخى كورد له توركیه، زۆر له كوردانى عێراق و سووریا خراپتره، هه‌رچه‌نده پێكهاته‌ى كورد له‌و وڵاته ١٥ تا ٢٠%ى دانیشتووان پێك ده‌هێنێت، به‌ڵام له ماوه‌ى ده‌یان ساڵى ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی كوشتن و بڕین بوونه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ک كه كوردێك له توركیه وه‌ك هاووڵاتى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ناكرێ، له ناو و جلى كوردیش قه‌ده‌غه‌كراون، به زه‌حمه‌تیش ده‌توانن زمانى دایكیی خۆیان به‌كار بهێنن".
باڵوێزی سعوودیه له مۆسكۆ جەختی کردەوە، "کە كوردستان تایبه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شیاون ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ، ، گه‌ر هاوكاریی كورد بكرێت هەتا به سه‌ربه‌خۆیی بگات، ناوچه‌كه زۆر قازانج دەکات".