کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"عەلی شاهوێران" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ورمێ کۆچی دوایی کرد

11:18 - 5 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "عەلی شاهوێران"، خەڵکی گوندی "مەڕنە"ی سۆما و برادۆست سەر بە شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "عەلی" دوای هێرشی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بەهۆی لێهاتووییەوە هەر لە سەرەتاوە وەکوو "فەرماندەری دەستە" دیاری کراوە. دواتر بووە بە "فەرماندەری لکـ"ـی هێزی شەهید "سەرگورد عەباسی" و لە زۆربەی شەڕەکاندا بەشداریی چالاکانەی هەبووە.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی، وەکوو کەسێکی خۆشناو و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆست، بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "عەلی شاهوێران" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.