کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"عەلەمولهودا" وتوویەتی بەسیجەکان پێشتر "لات و چەقۆکێش" بوونه

12:04 - 18 رەزبەر 2720

نوێنەری وەلی فەقیهـ لە خوراسانی ڕەزەوی وتوویەتی زۆربەی ئەو کەسانەی ئێستا بەسیجن پێشتر لە کۆڵان و گەڕەکانی شار لات و چەقۆکێش بوونە.

نوێنەری وەلی فەقیهـ وتوویەتی زۆربەی بەسیجەکان کەسانی بێکار و هەژار بوونە کە دواتر بوونەتە بە بەسیج و ڕۆڵێکی گەورەیان لە ناڕەزایەتییەکانیدا گێڕاوە.

ناوبراو ئاماژەی لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو کردووە کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا بەسیجەکان لەگەڵ سپای پاسداران خەڵکی ناڕازییان سەرکوت کرد.

لە مێژووی دەسەڵاتدارانی  ئێراندا کەڵکوەرگرتن لە کەسانی لات و چەقۆکێش پێشینەی هەبووە و شەعبان بی مۆخ و دارودەستەکەی لە سەرکوتی خەڵكدا دەستیان هەبووە.

لە دوای هاتنەسەرکاری خومەینی چەقۆکێشەکانی وەک "بابەلی" و "عەبەخەساس" لە کوردستاندا شەڕیان کردووە کە دواتر هەتا پلەی فەرماندەی سپا پێگەیان بەرز دەبێتەوە.

ڕێژیمی ئێران لە هەژاری و بێکاریی خەڵک بۆ مەبەستەکانی خۆی کەڵک وەردەگرێت.