کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فاتمیوون لە سووریە بارمتە لە خەڵک وەردەگرن

17:40 - 3 جۆزەردان 2721

میلیشیا چەکدارەکانی فاتمیوون، گرێدراو بە ڕێژیمی ئێران، لە سووریH باج لە خەڵک وەردەگرن و پێیانیان وتوونه یان ١٠ لەسەدی گەنمەکانیان دەدەن بە ئەوان یان هەمووی داگیر دەکەن.

میلیشیا چەکدارەکانی فاتمیوون، گرێدراو بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران جێگیر لە سووریە، بە بیانووی پاراستنی ئەمنییەتەوە هەڕەشەیان لە وەرزێڕان کردووە کە ئەگەر ١٠ لەسەدی گەنمەکانیان پێیان نەدەن هەمووی داگیر دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، فەرماندەیی میلیشیا چەکدارەکانی فاتمیوون هەڕەشەی لە وەرزێڕان کردووە کە لە ئەگەری پێنەدانی ١٠ لەسەد لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بەو گرووپە، ئەوان سەرجەم بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان داگیر دەکەن و بۆ ئەو کارە چاوەدێرگەلێکیان داناوە کە ڕەوتی ژمێریاریی بەرهەمەکان لەژێر چاوەدێری بگرێت.

زۆربەی فەرماندەرانی نیزامیی فاتمیون و کەسانی دیکەی گرێدراو بە ڕێژیمی تاران زەوین و مڵکی زۆریان لە "دەیرەلزوور" کڕیوە تا دێموگرافیای ناوچەکە بگۆڕن.