کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فارێن پالیسی: ئێران و چین لە دیپلۆماسیدا لە بارمتەگیری کەڵک وەردەگرن

10:30 - 12 رەشەمه 2720

بلاڤۆکی "فارێن پالیسی" بڵاوی کردووەتەوە، ئێران و چین لە "بارمتەگیری" وەک ئامرازێک لە سیاسەتی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان کەڵک وەردەگرن.

ئەو بڵاڤۆکە نووسیویەتی: "چین و ئیران هاووڵاتییانی دووڕەگەزی دەسبەسەر دەکەن و تۆمەتی سیخوڕی و ئەمنییەتییان دەخەنە پاڵ".

لەو وتارەدا هاتووە: "ئێران لە بواری بارمتەگیری زۆر ئاڵۆزتر کار دەکات. لە دەورەی سەرکۆماریی حەسەن ڕووحانی ئەو ڕێژیمە لە هەوڵدا بووە کە لە سزاکانی ئامریکا دەربازی بێت، بۆیە درێژەی بە بارمتەگیری داوە".

ئەو بلاڤۆکە لە درێژەی وتارەکەیدا بڵاوی کردووەتەوە: "بارمتەگیری ڕێگایەکە بۆ گوشارهێنان. شی یوو وانگ یەکێک لەو کەسانە بووە کە وەک بارمتە لە دەستی ڕێژیمی ئێراندا بووە کە دواتر بوو بە دژبەرێکی سەرسەختی ڕێژیم لە دەرەوە".

لەو وتارەدا هاتووە، هیچ جێگای گومان نییە تێچووی زیانی ئەو سیاسەتە زۆرترە لە قازانجەکەی چونکە تەنیا کەسانێکی بێ گوناح قوربانیی ئەو کردەوەیە دەبن.

لە کۆتایی ئەو وتارەدا هاتووە، وڵاتانێکی وەکوو ئێران کە سیاسەتی "بارمتەگیری" درێژە پێ دەدەن هیچ قازانجێکی لێ ناکەن و ئەگەر ئەو دەسەڵاتانە دەیانهەوێت متمانەیان پێ بکرێت، دەبێ لەو تاکتیکە پاشەکشە بکەن.