کوردستان میدیا: فراکسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی کوردستان بە نیسبەت هێرشی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە بهیاننامهیهكی بڵاو کردەوە.
دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:
بەیاننامەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی كوردستان
ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی پەلاماریی دەوڵەتی ئێران دەکەین بۆ سەر حیزبی دێموکرات و، بە کۆمەڵکوژیی و پێشێلکارییەکی گەورەی سیاسی و یاسایی لەقەڵەمی دەدەین. بۆیە بەپێویستی دەزانین و داوادەکەین حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت و بێدەنگی بەرانبەر ئەو کارەساتە بشکێنیت و، بە ڕەسمی داوادەکەین کۆبونەوەی نائاسایی پارلەمان ئەنجا مبدەین بۆ هەڵویستی جدی و یاسایی لەسەر ئەم پەلاماردانە.
وەک فراکسیۆنی گۆران وێڕای هاوخەمی بۆ حیزبی دێموکرات و کەسوکاری شەهیدان و هیوای چاکبونەوەی بریندارەکان، پاڵپشتیی خۆمان بۆ خەباتی دێموکراتییانە و چارەسەریی ئاشتیانەی پرسی کورد لە ئێران دەردەبڕین.
فراكسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی كوردستان
٨ی ٩ی ٢٠١٨ی زایینی