کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فرانس ٢٤: خەڵک لە ئێراندا خرۆشاوە

11:34 - 29 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: هەواڵدەریی "فرانس ٢٤"، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران و کوردستان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا باس لە خرۆشانی خەڵک دەکات.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، لە دوای بەرزبوونەوەی ۳ بەرابەریی بێنزین له ئێران، خوپیشاندانی گشتی له ئاستی ئێراندا هاتووەتە ئاراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته، خۆپیشاندەران به‌توندی له‌لایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانەوە سەرکوت کراون. ئاماری فەرمی لە کوژراو و بریندارەکان له‌بەر ده‌ستدا نییه، بەڵام بەپێی هەواڵی شایەتحاڵان دەیان کەس کوژراون و سەدان کەسیش بریندار بوونە، هەروەها سەدان شوێنی حکوومەتی ئاگریان تێبەردراوه.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، دۆخی شار و شارۆچکەکان وەک تاران، تەورێز، شیراز، بێهبهان و چەندین شاری دیکە زۆر ئاڵۆزە و بەتەواوی شێواوە.

لە بەشێکی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووه، دەیان مۆڵگەی پۆلیس، بنکه و ناوەندەکانی ڕێژیمی ئێران له کرماشان، جوانڕۆ و مەریوان وێران کراون و نەخوشخانەکان جێگایان بۆ بریندارەکان نەماوه.

خۆپیشاندانەکانی ئێران و کوردستان لە ئاستی جیهاندا دەنگی داوەتەوە و کۆمەڵگەی جیهانی، ڕێژیمی ئێرانیان بەتوندی مەحکووم کردووە و پشتیوانییان لە خەڵکی خرۆشاو دەربڕیوه.