کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فروشتنی فەزای سەوز ناڕەزایەتی خەڵکی مەهابادی لێکەوتەوە

12:32 - 20 جۆزەردان 2720

تێکدانی ژینگە و فروشتنی فەزای سەوز لەلایەن شارەداری و شورای شاری مەهاباد ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارەی بەدواوە بووە.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، لە ''شەهرەکی تارا"ـی شاری مەهاباد خەڵکی ئەو شارە لەهەمبەر تێکدانی ژینگە و فروشتنی فەزای سەوز لەلایەن شارەداری و شورای شار کۆبوونەوەی ناڕەزایتییان دەربڕی.

خەڵکی شاری مەهاباد ڕایانگەیاندووە، شورای شار و شارەداری، فەزای سەوز و ژینگەیان بە مەبەستی دروستکردنی خانووبەرە فروشتووە و ژینگەی ئەو شارەیان تێکداوە.

شارەداری مەهاباد به خواستی خەڵکی ئەو شارە دانەمەزراوە و لە کاتی دیاریکردنی شارەداری خەڵک ناڕەزایەتیی زۆریان دەربڕی.

هاووڵاتییان هۆکاری سەرەکیی چارەسەرنەکردنی کێشەکان بۆ شارەداری و کاربەدەستانی ئەو بنکەی ڕێژیم دەگەڕێننەوە کە شارەداری تاقمێکە و خزمەت بە خەڵک ناکات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شارەدارییەکان لە ئێراندا مانگانە داهاتێکی زۆر لە ڕێگە جۆراوجۆرەکانەوە بەدەست دێنن و یەکێک لە ئیدارە دەوڵەمەندەکانی نێو سیستمی ئیداریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە.

 بەڵام ئەو داهاتە نەک هەرلە خزمەتگوزاریی نێو شارەکان و کەموکۆڕیەکانداخەرج ناکرێت بەڵکو بەشێک لەو خزمەتگوزاریانەش بە مەبەستی تایبەت و تاڵان کردنی ژینگە و شوێنەگشتییەکان لەنێو دەچێت یا دەفروشرێت.