کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فرۆشتنی پشکی دەوڵەت لە بوورسدا موشتەری نییە

13:05 - 9 بانەمەڕ 2720

ڕێژیمی ئێران دەیهەوێت بە زۆرەملێ پشکی خۆی لە بوورسدا کە موشتەریی نییە بفرۆشێت.

ڕێژیمی ئێران دەیهەوێت پشکی خۆی لە سێ بانکی ''میلەت، تیجارەت، سادرات'' و دوو بیمەی ''ئەلبۆرز'' و ئێتکای ئەمین'' بە زۆرەملێ بە کەرتی تایبەت بفرۆشێت.

ڕێژیمی ئێران بە پشتبەستن بە یاسای ٩٩ی بودجەی دەوڵەت؛  کە لەو یاسایەدا هاتووە دەوڵەت دەتوانێت بە پاشکۆی پشکی خۆی لە شیرکەتەکانی بوورسدا مامەڵە بکات، ئەو سێ بانکە دەداتە کەرتی تایبەت.

هەر لەو پێوەندییەدا هەیئەتێکی وەزیرانی ڕێژیمی ئێران ئەو گەڵاڵەیان پەسەند کردووە و بڕیاریان داوە کە ٣٠% پشکی بانکە دەوڵەتییەکان بە ٢٠% داشکاندنەوە بدات بە کەرتی تایبەت.

هەروەها ڕێژیمی ئێران لە درێژەی ئەو کارانەدا دەیهەوێت لە داهاتوودا  پشکی خۆی لە چوار شیرکەتی پاڵاوتن، کانزاکانی وەک ''فوولاد موبارەکە''، ''میللی مس'' و ''ئێران خۆدرۆ و سایپا'' ڕادەستی کەرتی تایبەت بکات.

ئەمە لە حاڵیکدایە کە پێشتریش بەڕێوبەری بانکی ''سپە''هی ڕێژیم پاش تاوتوێکردنی دوایین ڕەوتی تێکەڵکردنەوەی بانکەکان ڕایگەیاند کە ٢ بانک لە بانک و دامەزراوە ماڵییەکانی گرێدراو بە هێزە چەکدارەکانەوە تا کۆتایی مانگی بانەمەڕ لەگەڵ بانکی "سپە" تێکەڵ دەکرێنەوە.

ئەم کردەوەیەی سپای تێرۆریستی پاسداران یارمەتیدەر دەبێت بۆ پەردەپۆشکردنی گەندەڵییە ماڵییەکانی و هەروەها سپیکردنەوەی پارە و زۆربەی کارە نایاساییەکانی دیکە کە لەژێر دەسەڵاتی بانکی ناوەندیدا ناتوانێت بیکات.

لە نێو سیستەمی دەسەڵاتداری ڕێژیمی ئێران و سپا تێرۆریستییەکەیدا ئەو کردەوانە هەم بۆ دەست بەسەر داگرتنی هەموو سامان و داراییەکانی وڵات و هەم بۆ دەرباز بوون لە داڕمانی ئابووریی ئەو وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت.