کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فرۆشتی کەرەستەی سیخوڕی بەشێک لە گرێبەستی ٢٥ ساڵەی ڕێژیمی ئێران و چینە

12:51 - 18 جۆزەردان 2722

بڵاوکراوەی "فری بیکێن" نووسیویەتی: "چین بەنیازە لە چوارچێوەی گرێبەستی ٤٠٠ میلیارد دۆلاریی ٢٥ ساڵەی نێوان ڕێژیمی ئێران و چین، کەرەستەی سیخوڕیی پێشکەتوو بدات بە ئەو ڕێژیمە کە سەرکوتکردنی زیاتری ناڕازییان و دژبەرانی ڕێژیمی ئێران لەلایەن ئیتلاعاتەوەی بەداوە دەبێت".

ئەو بابەتە لە حاڵێکدا لەلایەن ئەو ڕێژیمەوە گرینگییەکی زیاتری پێ دەدرێت کە هاوکاتە لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان کە بوونەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر دەسەڵاتی ئاخوندیی ڕێژیم.

ئەو بڵاوکراوەیە هەروەها نووسیویەتی: "هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لەوانە، گازی فرمێسکڕێژ و توندوتیژی و بێڕێزیکردن شکستی هێناوە و لە بازاڕی چاوەدێریی بەربڵاوی چین بۆ بەهێزکردنی بەشە ئەمنییەتییەکەی کە پێک هاتووە کە پۆلیسی شاراوە و هێزەکانی سپا، سەرمایەگوزاری دەکات".

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا نێوخۆییەکانی ڕێژیم، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و چین لە حەوتووی ڕابردوودا، پەیوەندییەکانی خۆیان سەبارەت بە بەهێزکردنی بەشی ئەمنییەتی و هاوکاریی پۆلیسی بە فەرمی بڵاو کردووەتەوە.