کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فرۆشیارەکان بە نرخی ڕاستەقینە شتومەکەکان بە خەڵک نافرۆشن

13:41 - 8 خاکەلێوه 2721

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە شارەکانی کوردستان و ئێران جیا لە گرانیی نرخی شتومەکەکان، فرۆشیارەکان خواردەمەنییەکان بە گرانتر بە خەڵک دەفرۆشن و خەڵک سەبارەت بە نرخی ڕاستەقینەی شتومەکەکان تووشی سەرلێشێواوی بوونە.

بەپێی ئەو زانیارییانە هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن: "کاتێک ئێمە شتێک دەکڕین ئەو بڕە پارەیەی کە بە فرۆشیاری دەدەین جاری وایە دوو یان سێ بەرابەری ئەو پارەیەیە کە لەسەر شتەکان نووسراوە".

بەپێچەوانەی ئیدعای بەرپرسانی ڕێژیم کە دەڵێن گەمارۆکانی ئامریکا لەسەر ئابووریی ئێران باندۆڕێکی ئەوتۆی دانەناوە، بەڵام بارودۆخی ژیانی خەڵک دەرخەری ئەوەیه کە سەرەڕای کاریگەریی گەمارۆکان تەنانەت کاربەدەستانی ڕێژیم کۆنترۆڵی بازاڕیان لەدەستدا نەماوە و خەڵک بۆ خۆیان نرخەکان لە بازاڕەکان دیاری دەکەن.