کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فریدۆم هاوس هۆشداری دا

12:38 - 14 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی ناحکومی "فریدۆم هاوس" یان ماڵی ئازادی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئازادی ئینتێرنێت ڕایگەیاندووە: حکوومەتەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو سەرقاڵی سیخوڕی کردن لەسەر هاووڵاتییانی خۆیانن.

لەم ڕاپۆرتەی فریدۆم هاوس‌دا کە ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەر بلاو کراوەتەوە ئاماژە بە ناوی وڵاتانێکی وەک قەزاقستان، سوودا و بڕێزیل کراوە کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا خراپترین ڕەوتی دابەزینی ئاستی ئازادییەکان لە فەزای مەجازییان هەبووە.

مایک ئابرامۆویتس سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە: زۆربەی وڵاتان و دەسەڵاتدارەکانیان هاتوونەتە سەر ئەو باوەڕەی کە هوچیگەری و پڕوپاگەندە لە دنیای مەجازیدا زیاتر وڵامدەرن بۆیە ڕوویان لەم کارانە کردووە.

ئێران لە ڕاپۆرتی ئەمساڵدا هاوتەراز لەگەڵ عێراق، ئۆردۆن، ئێتیوپی، مەراکێش و میانمار پلەی یەکەمی وەدەست هێناوە کە وەک خراپترینەکان بەئەژمار دێن. لە بەرامبەریشدا وڵاتانێکی وەک ئاڵمان، کاستاریکا، جامائیکا، هۆلەند، نیوزیلەند، تایوان، ئامریکا و بریتانیا پلەی ٤ واتە باشترین پلەیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە واتە لەم وڵاتانەدا بەرزترین ئاستی ئازادی و سەربەخۆیی ڕاگەیاندن و میدیاکان بوونی هەیە.

لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە ئێران، رووسیە، چین و عەرەبستانی سعودی وڵاتانێکن کە دژبەرەکانی خۆیان لە دەرەوەی وڵات دەخەنە مەترسی و ئازاریان دەدەن و تەنانەت تێرۆریان دەکەن.