کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فوئاد مه‌عسووم هێرش بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد

11:09 - 18 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: "فوئاد مەعسووم" سەرکۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکەدا مووشه‌كبارانی بنکە و بارەگانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد.

لە بەیاننامەیەکدا "فوئاد مه‌عسووم"، سه‌ركۆماری عێراق هێرشی مووشه‌كیی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی  بۆ سه‌ر كه‌مپی خێزانه‌كان و باره‌گاكانی حیزبی دێموکرات له‌ شاری كۆیه‌  مەحکووم کرد.

له‌ به‌یاننامه‌ی سەرکۆماری عێراقدا هاتووە‌، "ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی بۆ سه‌ر كه‌مپی خێزانه‌كان و باره‌گاكانی حیزبی دێموكرات له‌ شاری كۆیه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، زه‌نگێكی مه‌ترسیدار و پێشێلكاریێكی زه‌قی‌ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه‌".

لە به‌یاننامه‌كەدا هاتووه "سه‌ركۆمار به‌رامبه‌ر ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌ست به‌ نیگه‌ریانییەكی قووڵ ده‌كات، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری سڤیل بوونه‌ قوربانی و زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن. هەروەها بژارده‌ی به‌كارهێنانی هێز ڕێگه ‌چاره‌یه‌كی به‌رهه‌مدار یانیش جێگره‌وه‌یه‌كی باش نییه‌ بۆ گفتوگۆی ئاشتیانه‌، هه‌روه‌ک تێگه‌یشتنی سه‌ركردایه‌تی ئێرانیش بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هێزه‌ نیشتیمانییه‌كان كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاتی ئێراندا بێت، به‌رز ده‌نرخێنین".