کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فڕۆکەوانێکی ڕێژیمی ئێران درۆ بە زاری خەڵکی کوردستان هەڵدەبەستێت

12:53 - 20 سەرماوەز 2720

لە بەرنامەی "ئینتهای ئەلوەند"دا کە لە کاناڵی ٢ی ڕێژیمی ئێراندا بڵاو دەبێتەوە فڕۆکەوانێکی ڕێژیمی ئێران دەڵێت: "کاتێک ئێمە لە کوردستان شەڕمان دەکرد، دەیانووت کوردەکان گۆشتی فڕۆکەوانی هێلیکۆپتیری کۆبڕا بە ٥٠٠ میلیۆن تمەن دەکڕنەوە".

ئەو فڕۆکەوای ڕێژیم بۆ ئەو درۆیەی سوێند بە خودا دەخوات و دەڵێت "خودا شاهیدە" ئەو قسەیەی من ڕاسته.

ئەو فڕۆکەوانەی ڕێژیمی ئێران ئەو قسانە لەبارەی کاریگەریی هێلیکۆپتیری "کوبڕا" وتووە و قسەی ناڕاستی دژی خەڵكی کوردستان کردووە.

ئەوە یەکەم جار نییە کە ڕێژیمی ئێران لە دەنگ و ڕەنگی خۆیدا درۆ و چەواشەکاری دەخاتە پاڵ خەڵکی کوردستان.

دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران ڕێکخراوێکە کە تەنیا تەبلیغیات بۆ ڕێژیمی ئێران دەکات و بە هیچ جۆرێک دەنگی خەڵک نییە.

بوودجەی ئەو ڕێکخراوەیە کە تەنیا تەبلیغاتی دوور لە ڕاستی تێدا بڵاو دەکرێتەوە بە تەنیا لە ٢٠ پارێزگای ئێران زیاترە.