لە ساڵڕۆژی هێرشی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر پایگای "عەینولئەسەد" لە عێراق، دوو فڕۆکەی بی ٥٢ی ئامریکا بە مووشەکی "کرووز" بەسەر ئاسمانی کەنداودا فڕین.
ئەو دوو فڕۆکەیە بۆ ئامادەیی لە بەرانبەر ئەگەری هێرشی سپای تێرۆریستی پاسداران و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە ئاسمانی ناوچەکەدا فڕیون.
پێشتریش دو فڕۆکەی بی ٥٢ی ئامریکا بەسەر ناوچە ستراتیژییەکانی کەنداودا فڕین و ئێرانیان لە ئەگەری هەر پیلانێک ئاگادار کردەوە.
دەزگای هەواڵگریی ئامریکا بەنیسبەت "پیلان و سیناریۆکانی ئێران" بۆ تۆڵەکردنەوە و هێرش کردنە سەر ئامریکا و هاوپەیمانەکانی، هۆشداریی داوە.
ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەڕەشە دەکات کە تۆڵەی کوژرانی "قاسم سلێمانی" دەکاتەوە.