کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕێژیم لە ڕۆژهەڵاتی شاری "ئیسفەهان" کەوتە خوارەوە

13:35 - 3 جۆزەردان 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردان، فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕێژیم بە ناوی "F7" لە دەوروبەری شارۆچکەی "ئەنارەک" لە شاری "نایین" سەر بە پارێزگای ئیسفەهان کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکانی کوژران.

جێگری سیاسی، ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری ڕێژیم لە ئیسفەهان هەواڵی کەوتنەوە خوارەوەی فڕۆکەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی کە فڕۆکەکە کاتژمێر ٨:٣٠ی خولەکی سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە کەوتووەتە خوارەوە.

دەوترێت کە ئەو فڕۆکەیە لە حاڵی پڕۆڤەی "تیرهاوێژیـ"ـدا بووە.

لە کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیەدا، "قاسم زەمانی" فڕۆکەوان و "محەممەدجەوان بای" یارمەتیدەری فڕۆکەوان، کوژراون.