کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فڕۆکەیەکی مسافیربەریی ئەندۆنێزی بە ٦٢ سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

13:12 - 21 بەفرانبار 2720

فڕۆکەیەکی مسافیربەریی ئەندۆنێزی بە ٦٢ سەرنشینەوە، ماوەیەک دوای فڕینی لە ''جاکارتا'' کەوتە ناو دەریاوە و لە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیە هیچ هەواڵێک لەبەردەست دانییە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ''ڕۆیتێرز'' ئەم فڕۆکەیە بەهۆی بارینی باران، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک فڕینی خۆی وەدوا خست و کاتژمێر ٢.٣٠  خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٠ بەفرانبار بەڕێ کەوت.

ئەم فڕۆکەیە لە گەشتێکی نێوخۆییدا لە ''جاکارتا''وە بۆ ''پونتیاناک'' بەڕێ کەوتبوو کە دوای ماوەیەک لە فڕینی لە شاشەی ڕادر وەن بوو.

ئەم فڕۆکەیە لە جۆری بوئینگ ٧٣٧-٥٠٠ بووە و  تەمەنی بۆ ٢٧ ساڵ بووە.

کۆمیتەی ئیمەنی ڕاگواستنی ئەندۆنێزی وتوویەتی: "هەموو سەرنیشینانی ئەو فڕۆکەیە خەڵکی ئەو وڵاتە بوونە و و هێزی دەریایی شوێنی کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەی دۆزیوەتەوە و هێزەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی ئەو شوێنەی کراون".

هەتا ئێستا هیچ ناوندێکی ئەو وڵاتە باسی لەوە نەکردووە کە کەسێک زیندووە یان نا.