کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیزیکدانێکی کورد لە کانادا سەرکەوتنی بەدەست هێنا

11:44 - 3 بەفرانبار 2720

پڕۆفیسۆر "ئیبراهیم کەریمی" فیزیکدانی ناودار و ناسراوی بەشی فیزیک توانی میداڵی "هێرتزبێرگ" بەدەست بێنێت.

پڕۆفیسۆر "کەریمی" خەڵكی شاری سەقز سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە. ناوبراو پێشتر توانیبووی دوو خەڵاتی "بونیادی داهێنانی کانادا و جان ئیوانز" بەدەست بێنێت.

ناوبراو هەروەها خوێندکاری سەرکەوتووی زانکۆی "ناپۆلـ"ـە و لە بواری "ئۆپتیکی کۆوانتۆمی" دەرسی خوێندووە.

بیاڤی کاری پڕۆفیسۆر "کەریمی" کۆوانتۆم ئۆپتیک و کۆنتوام ئینفۆرمەیشنـ"ـە.