کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیشەکانی ئاو، بەرق و گاز لە سنە پارەی زیاتری تێدا دەنووسرێت

12:45 - 14 سەرماوەز 2720

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" شیرکەتەکانی ئاو، گاز و بەرق لە پارێزگای سنە پارەی زیادیی لە فیشەکاندا دەنووسن و ئەو پارەیە لە خەڵک وەردەگرن.

هەواڵنیری ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕایگەیاندووە: "ئەو ڕێژە پارەیەی کە زیادی دەنووسرێت خەڵک خۆشیان نازانن".

کاتێک ئەو شیرکەتانە فیشی ئاو، بەرق و گاز بۆ خەڵک دەنێرن پارەی زیادیی لە بەشی قەرزداریدا تێدا نووسراوە.

لە کاتێکدا کە ئەو شیرکەتانە پارەی زیادیی لە خەڵک دەستێنن کە لە سنە بەهۆی دۆخی خراپ ئاوی خواردنەوە و نەبوونی ئاو خەڵک کەمپەینیان داناوە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن ئەو پارەیە ئەگەر لەسەریەک کۆ بکرێتەوە پارەیەکی زۆر دەکات کە ڕێژیم بەم شێوەیە پارە لە خەڵک دەستێنێت و نایاساییە.