کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمسازێکی کورد، خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی بەدەست هێنا

11:31 - 28 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: فیلمسازێکی کوردی خەڵكی کامیاران، توانی لە فستیڤالێکی نێونەتەوەییدا، خەڵاتی باشترین فیلمی ئەو فستیڤاڵه بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

"شۆڕش وەکێڵی"، فیلمسازی کوردی خەڵکی کامیاران، لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی "شاهۆ"ی ‌هێندوستاندا، توانیویەتی خەڵاتی باشترین فیلم و پەیکەرەسەری زێڕینی ئەم فستیڤاڵه بۆ کورتەفیلمی "لەکە" مسۆگەر بکات.

دەرهێنەر و نووسەری ئەم کورتەفیلمە، خودی ئەم فیلمسازە بووە.

شۆڕش وەکێڵی، وەکوو دەرهێنەر، بەشداری لە فستیڤاڵگەلێکی جیهانیی لە وڵاتانێکی وەکوو: ئیتالیا، ئێسپانیا، ئامریکا و هەروەها هەولێر و کیشی لە کارنامەی کاریی خۆیدا هەیە و لە فستیڤاڵی ناوچەیی "شەبدیز"ی کرماشانیشدا باشترین خەڵاتی دەرهێنەریی بە دەست هێناوە.