کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی\" بەکرێگیراوی سپی\" و بەشدارێکی دیکەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی

20:53 - 4 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: فیلمی دێکۆمێنتی بەکرێگیراوی سپی لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد تەها کەریمی بەشداریی لە بەشی پێشبڕکێی ٢٥مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوەڵەتیی فیلمی دیکۆمێنتی ئامستێردام ئیدفای هولەنددا دەکات.
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی ئەم فیلمە، فیلمی دێکۆمێنتی بەکرێگیراوی سپی لە دەرهێنانی تەها کەریمی و لە بەرهەمێهنانی ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای ئەزموونی و دێکۆمێنتی ئێران لە بەشی پێشبڕکێی پانۆڕاما و رەنگدانەوەی وێنەکان پیشان دەدرێت.
ئەو فیلمە لە ٢٥مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دیکۆمێنتی ئامستێردام ئیدفا IDFA لە وڵاتی هولەند نمایش دەکرێت.
ئەم فیستیڤاڵە بە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان دێتە ئەژمار و بە بەشداری کۆمەڵێک فیلمی دیکۆمێنتاری لە سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان لە بەشە جۆاروجۆرەکانی بەشی پێشبڕکێی و بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی چاوخشاندنێک بە فیلمە سەرکەوتووەکانی ٢٥ی ساڵی رابردووی ئەم فێستیڤاڵە، بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵی نێودەوەڵەتیی فیلمی دێکۆمێنتی ئامستێردام ئیدفا لە رێکەوتی ٢٤‌ی خەزەڵوزەرەوە دەستی پێکردووە و هەتا رێکەوتی ٥‌ی سەرماوەز بەردەوام دەبێت.
فیلمی دێکۆمێنتی بەکرێگیراوی سپی لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە دوو بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی و هەروەها بەشی پێشبڕکێی شەڕ لە میانەی شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سینەما حەقیقەت لە شاری تاران نمایش کرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بڵیندی دێکۆمێنتی بەشی بەدەست بێنێت.