فیلمی دیکۆمێنتیی "دایکانی من" له دهرهێنانی "ئیبراهیم سهعیدی" و "زههاوی سنجاوی" بوو به براوهی خهڵاتی فیلمی ههڵبژاردهی دوازدههەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لهندهن.
ئیبڕاھیم سەعیدی ساڵی ۱۳٤٤ لە مەھاباد لەدایک بوووە. ناوبراو دەرھێنەر، وێنەگر و مۆنیتێرە و دەرچووی زانکۆی هونەری تارانه.
لە ١٢هەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی کە ئەمساڵ لە لەندەن بەڕێوە چوو، ١١٨ فیلمی کوردی بە شێوەی ئانلاین پیشان دران.
ئەو فیلمانە تێکەڵێک بوون لە فێلمی نوێ و کلاسیک؛ یا چیرۆکی ئەو فیلمانە باس لە ژیان و بە سەرهاتی خەڵکی کورد دەکات.
بەرهـەمهێنەرانی ئەو فیلمانە زۆربەیان لە دەرهێنەران و فیلمسازانی کورد بوون.