كوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی دوایین زستان لەدەرهێنانی سالم سەڵەواتی سینەماكاری كورد، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی زێڕین لەئەرمەنێستان نمایش كرا و توانی خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە مسۆگەر بكات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر، فێستیڤاڵی فیلمی زێڕینی ئەرمەنێستان بە بەشداری بەرهەمی سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر لەرێكەوتی ١٥ی پووشپەڕەوە دەستی پێكردوو و بۆ ماوەی یەك حەفتە بەردەوام بوو.
رێوڕەسمی كۆتایی ئەو فێستیڤاڵە لە شاری ئەیرەوان، پایتەختی وڵاتی ئەرمەنێستان بەڕێوەچوو و لە چەندین بەشی جۆراجۆردا خەڵاتەكان بە براوەكانی كورتە فیلم، فیلمی دیكیۆمێنتاری و فیلمی سینەمایی بەخشرا.
فیلمی دوایین زستان ماوەكەی ٧٥ خولەكە و بەسیستمی ئێچ دی لەلایەن كۆمپانیای ستاك فیلمەوە تۆمار كراوە و سالم سەڵەواتیش دەرهێنەرەكەیەتی.
سالم سەڵەواتی لەدایكبوی شاری سنەیە و كاری فۆتۆگرافێر و دەرهێنەری سینەماییە و وەك وێنەگری سینەمایی زیاتر لە ٣٠فیلمی كورت و ٥ فیلمی درێژی وێنە گرتووە.