کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی \"دوایین زستان\" لەوڵاتی چێك نمایش دەكرێت

16:11 - 16 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: فیلمی دوایین زستان لەدەرهێنانی سینەماكارێكی شاری سنە لەفێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیدا لەوڵاتی چێك نمایش دەكریت.
فیلمی دوایین زستان لەدەرهێنانی سالم سەڵەواتی لەفێستیڤاڵەكانی كارلۆ واری لەچێك بەشداریی كردووە و بڕیارە بچێتە سەر پردەی سینەماكان.
ئەو فێستیڤاڵە بە گرینگترین فێستیڤاڵەكانی ئورووپای رۆژهەڵات دێتە ئەژمار و لە رێكەوتی ١٥ی پووشپەرەوە دەست بەكارەكانی دەكات.

گۆڤاری سەردەم بڵاوی كردەوە، فیلمی دوایین زستان ماوەكەی ٧٥ خولەكە و بەسیستمی ئێچ دی لەلایەن كۆمپانیای ستاك فیلمەوە تۆمار كراوە.
ئەم فیلمە بەسەرهات و لێك دابڕانی ژن و پیاوێك بە ناوی كوێخا و باجی بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە وەك تەنیا رزگاربوانی گوندێكی دوورەدەست كە بە ‌هۆی زۆربوونی ئاو وردە وردە كەوتووەتە ژێر ئاوەوە و دیار نەماوە.
سالم سەڵەواتی لەدایكبوی شاری سنەیە و كاری فۆتۆگرافێر و دەرهێنەری سینەماییە و وەك وێنەگری سینەمایی زیاتر لە ٣٠فیلمی كورت ‌و ٥ فیلمی درێژی وێنە گرتووە و هەروەها ١١فیلمی كورت ‌و دوو فیلمی درێژی بەرهەم هێناوە و خاوەنی دەیان خەڵات لە بوارە جیاجیاكانی كاری سینەما دایە.