کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی دێکۆمێنتاریی فیلمسازێکی کورد لە مۆسکۆ پیشان دەدرێت

12:28 - 26 بانەمەڕ 2721

فیلمی دێکۆمێنتاریی کورت بە ناوی "گامی برای رفتن" لە دەرهێنانی "ڕێبوار محەممەدپوور" لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ پێتەختی وڵاتی ڕووسیە پیشان دەدرێت.

ئەو فێستیڤاڵە بڕیارە لە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕ هەتا  ٤ی مانگی گەلاوێژ لە مۆسکۆ بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێت.

"ڕێبوار محەممەد پوور" کارناسی باڵای لە بواری جوغرافیای هەیە و هەتا ئێستا چەندین فیلمی کورتی وەک: "چشم آواز"، "عقاب کوە دالانی" و "موسیقی دستها" بەرهەم هێناوە.