کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی كوردی \"بێكەس\" و بەشداریی لەفێستیڤاڵە جیهانییەكاندا

22:34 - 11 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: فیلمی بێكەس لەدەرهێنانی كارزان قادر، بڕیارە لەسینەماكانی وڵاتی ئەمریكا نمایش بكرێت.
فیلمی بێكەس لەسینەمای شاری نیویۆرك رێكەوتی ١٢ی جۆزەردان نمایش دەكرێت و دواتریش بەشێوەی سی دی بڵاو دەكرێتەوە.
ماڵپەری (Filmeweb)ی مكزیكی بڵاوی كردەوە، فیلمی بێكەس بە شێوەیەكی كۆمێدی بەسەرهاتی تراژیدی ژیانی دوو منداڵی بێكەس بەناوەكانی دانا دەگێڕێتەوە.
ئەو فیلمە هەتا ئێستا لەچەندین فێستیڤاڵی ناسراوی سینەمایی جیهان وەك فێستیڤاڵی The Picturehouse Selectionی سەنگاپوور و ٢٧هەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی فرایبورگ لەسویس نمایش كراوە.
فیلمی بێكەس دوایین جار لەوڵاتی مكزیكیش چۆتە سەر پەردەی سینەماكان.