کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی کوردیی "زاڵاو" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کارلۆڤی ڤاری" نمایش دەکرێت

12:13 - 12 پووشپەڕ 2722

٥٦ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ''کارلۆڤی ڤاری'' ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕ لە کۆماری چێک دەستی پێ کرد.

لەو فێستیڤاڵەدا فیلمی "زاڵاو" بەرهەمی "ئەرسەلان ئەمیری" دەرهێنەری کورد نەمایش دەکرێت کە پێشتر خەڵاتی ڕەخنەگرانی فیلمی "فێستیڤاڵی وێنیزی" وەرگرتووە.

فیلمی "زاڵاو" یەکێک لە فیلمە سەرەکییەکانی ئەم فێستیڤاڵەیە کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا خەڵاتی زۆری بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

 "زاڵاو" یەکەمین فیلمی درێژی ''ئەرسەلان ئەمیری'' دێتە ئەژمار؛ نێوەڕۆکی چیرۆکی ئەم فیلمە ترس و دڵڕاوکێی خەڵکی گوندێک دەگێڕێتەوە کە لەلایەن بوونەوەرێکی سەیرەوە ئازار دەدرێن.

فێستیڤاڵی فیلمی "کارلۆڤی ڤاری" بە گرینگترین فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژاوا و ناوەندی ئورووپا ئەژمار دەکرێت کە ساڵانە لە مانگی ژووئییە بەڕێوە دەچێت و هەر ساڵ زیاتر لە ٢٠٠ فیلمی تازە نمایش دەکرێت کە بۆ بەدەستهێنانی "گۆی کریستاڵیی فێستیڤاڵ" کێبڕکێ دەکەن.