کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵی ساڵانەی خوێندنگەی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو

17:58 - 13 خاکەلێوه 2722

فێستیڤاڵی ساڵانەی خوێندنگەی ڕۆژهەڵاتی بنەڕەتی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حوکمی و حیزبی، بە ئەنجامدانی چەندین چالاکیی جۆراوجۆر، ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوە بەڕێوە چوو.

فێستیڤاڵەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

لەم فێستیڤاڵەدا کە هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو لە بەشی پێوەندییەکانی حیزب لە کۆیە و کۆڕی پەروەردەی حیزبی دێموکرات تێیدا بەشدار بوون، جیا لە پێشکەشکردنی وتار، لە چەندین بڕگەدا سروود، گۆرانی، شێعر و چەند تابلۆی هەڵپەڕکێ پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

هەروەها لە چەند بڕگەی جیاوازدا سپاس و پێزانین پێشکەش بە مامۆستایانی قوتابخانەکە و قوتابییانی سەرکەوتوو و بلیمەتی قوتابخانەکە کرا.

لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەشدا دیاریی تایبەت بە خوێندکارانی خولی بالەی (والیباڵ) خوێندنگەکە درا کە توانیبوویان لە ماوەکانی ڕابردوودا پلەی یەکەم لە ئاستی هەموو خوێندنگەکانی کۆیە وەدەست بهێنن.

کۆتابڕگەی ئەم فێستیڤاڵە بریتی بوو لە هەڵپەڕین و گۆڤەند و دەربڕینی شایی و خۆشی.