کوردستان میدیا: شاندێكی دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له فێستیڤاڵی ساڵانەی کولتووری و هونەری لە شاری کۆیە بەشداری کرد.
٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، شاندێكی ده‌زگای پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی حیزبی دێموكرات، لەسەر بانگهێشتی فه‌رمیی لێژنه‌ی فێستیڤاڵ، به سه‌رپه‌ره‌ستیی "ناسر ساڵحی ئه‌سل"، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی كۆیه به‌شداری ئه‌و فێستیڤاڵە کرد، کە له سه‌یرانگای یادی گوندی بۆگد بەڕێوە چوو.
ئه‌م فێستیڤاڵه ساڵانه به به‌شداریی نوینه‌رانی حكوومه‌ت، حیزب و ڕێكخراوه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له سه‌یرانگای گوندی بۆگد به‌ڕێوه ده‌چێت.