ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی گەلاوێژ فێستیڤاڵی "شاری دڵ" بە هاوبەشیی شاعیرانی بەشداربوو و کۆمەڵێکی دیار لە مامۆستایان و قەڵەم بەدەستانی هێژا بە شێوەی ئانلاین کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
لەو فێستیڤاڵەدا بەرهەمی ٤٠ شاعیر، "١٥ شاعیری شێوەی کلاسیک و ٢٥ شاعیری شێوەی نوێ" گەییشتە قۆناغی کۆتایی.
لە کۆتاییدا بەرهەمی ٣ شاعیر وەک بەرهەمی سەرکەوتوو لە بەشی شێعری کلاسیکدا و ٤ شاعیر لە بەشی شێعری "نوێـ"ـدا خەڵاتیان پێ بەخشرا.
بەشی نەرمەئامێری و زانستیی فێستیڤاڵی "شاری دڵ" جەختی کردە سەر دوو تەوەری:
یەکەم: "پاراویی لە زماندا وەک هەوڵی بەکارهێنان و دەرخستنی تواناییەکانی زمانی کوردی دووهەم نوێخوازی لەپێناو دەستەبەرکردنی پانتا نوێیەکانی دەربڕین"
لە کۆتاییدا ڕێزنامەی ئەنجومەنی ئەدەبیی "بۆکان" پێشکەشی سەرجەم ئەو شاعیرە سەرکەوتوانە لە بەشی شێعری "کلاسیک و نوێ" کرا.