![](/content/upload/1/news/49215_w920.jpg)
یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" بە پیشاندانی بەرهەمەکانی سینەماکارانی کورد لە "ئێران، تورکیە، سووریە، عێراق" و وڵاتانی دیکەی جیهان لە وڵاتی ڕووسیە بەڕێوە دەچێت.
ئەو ڤێستیفاڵە بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی کولتوور و مێژووی کورد بە چاوەدێریی وەزارەتی ڕۆشنبیریی لاوانی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕ هەتا ٣ی گەلاوێژ لە "مۆسکۆ" بەڕێوە بچێت.
بڕیارە لەو ڤێستیڤاڵەدا ١٥ فیلمی بڵیندی "سینەمایی" و ٢٠ فیلمی کورتی "چیرۆکــ"ـی پیشان بدرێن.
بەڕێوەبەرانی ئەو ڤێستیڤاڵە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایانگەیاندووە کوردەکان یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی جیهانن و خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەند و کولتوورێکی جیاوازن.