کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ماردین لەكوردستانی توركیە بەڕێوە دەچێت

17:01 - 6 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: لەكۆتایی ساڵی ٢٠١٣ی زاییندا فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ماردین لە كوردستانی توركیە و لەشاری ماردین بەڕێوە دەچێت.


رۆژنامەی تەرەف بڵاوی كردەوە، ئەو فێستیڤاڵە لەژێر ناوی یەكەمین فێستیڤاڵی فیلمی میزۆپۆتامیا لە مانگی یازدەی ئەو ساڵی میلادیدا بەڕێوە دەچێت.
ئەو فێستیڤاڵە سێ‌بەشی دیكیۆمێنت، ئەنیمەیشێن و كورتە فیلمی لەخۆ گرتووە و بەشداران تێیدا رەكەبەرایەتیی دەكەن.
بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە رایانگەیاندووە، ئەو بەرهەمانەی كە سەركەوتن بەدەست دێنن خەڵاتی تایبەتیان پێ‌دەدرێت و لەلایەن كۆمیتەی هەمیشەیی فێستیڤاڵەكەوە رەوانەی فێستیڤاڵە بیانییەكان دەكرێن.
شاری ماردین لەكوردستانی توركیە، خاوەنی ئاسەواری دێرین و مێژووییە و ئەو شارە بۆتە شوێنی گەشتیاران و كەوناراناسان.
ماوەیەك لەمەوبەریش لەزانكۆی ئارتوكلۆی ماردین ژمارەیەك خوێندكار وەكوو یەكەمین گرووپی دەرچوانی زمان و ئەدەبیاتی كوردی رێزیان لێگیرا.