کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵێکی مۆسیقای کوردی لە شاری بۆکان دەستی پێکرد

12:50 - 14 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: یەکەمین فێستیڤاڵی مووسیقیی سوننەتی بە ئامادە بوونی شاعیران و هونەرمەندانی کورد لە شاری بۆکان دەستی پێکرد.
لە یەکەمین فێستیڤاڵی مووسیقیی سوننەتیدا سێ گرووپ لە بەشەکانی کلاسیک، نەریتی و بەیت و حەیران بەرهەمە مۆسیقایی‌یەکانیان پێشکەش دەکەن.
ئەو فێستیڤاڵە لە رۆژی سێ‌ شەممە ١٠‌ی رێبەندانەوە دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و گرووپە مۆسیقایی‌یەکان هەتا رێکەوتی ٥‌ی رێبەندان بەرهەمەکانیان بۆ دەبیرخانەی فێستیڤاڵ بەرێ‌ بکەن.
لە ماوەی رۆژانی سێ‌‌شەممە و چوارشەممە رێکەوتی ١٠ و ١١‌ی رێبەندان گرووپی شێعر و مۆسیقای کلاسیک بە سەرپەرستیی و گۆرانی‌بێژیی ئەرستوو سوهرابی و خوێندەنەوەی شێعری سەعید نەجاری (ئاسۆ)، ئەمین گردیگلانی و محەمەد حسێن پوور و گرووپی هاواری نیشتمانی بە سەرپەرستیی رابەر یووسف خانی بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.