کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵێكی نایە ژەنی لەشاری بۆكان بەڕێوە دەچێت

22:15 - 1 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری بۆكان فێستیڤاڵێكی نەرمە نایە بەبەشداری ژمارەیەك هونەرمەندی بەرچاوی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، یەكەمین فێستیڤاڵی نایە ژەنی لەشاری بۆكان لەلایەن ئەدیبان و هونەرمەندانی ئەو شارە و بە بەشداری میوانێكی زۆر لەشارەكانی كوردستانەوە بەڕێوە دەچێت.
ئەو فێستیڤاڵە لە رۆژانی ١١ و ١٢‌ی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
لەو فێستیڤاڵەدا سەركەوتوان لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنەوە دیاری دەكرێن و خەڵاتیان پێ‌دەبەخشرێت.